AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٥ ٠٧:٠٣

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک بۆ وەزیری شەڕی ئەمریکا دەنێرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک بۆ وەزیری شەڕی ئەمریکا دەنێرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە گاڵتەجاڕیەوە بۆ هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا نووسی: ئەوانەی ناتوانن ڕابردوویان لەبیربێت، دەبێ دووبارەی بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی بۆ هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا بە گاڵتەجاڕیەوە نووسی: لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە شمشێریان بەدەستەوەیە، باسی یاسا مەکەن. ئەمە ڕستەی ژەنەراڵێکی ڕۆمییە کە دوا هەڵمەتەکەی سەرەڕای باڵادەستی ژمارەیی هێزەکانی، شکستی قورسی لێکەوتەوە. دوای هەڵاتنی لە مەیدانی شەڕ سەریان پەڕاند.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگاداربن: ئەوانەی ناتوانن ڕابردوویان لەبیربێت، ناچارن دووبارەی بکەنەوە.

News ID 60826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha